فیراق فیراقی ئەبەدییە

YadiTalk - Podcast tekijän mukaan Yadgar Fayeq

سڵاو ھاوڕێ ئەمجارەش ھاتوومەتەوە خزمەتت و مەبەستمە لەم دوورەوە بتدوێنم! ئامادەیت بۆ گوێگرتن؟ ئەوەی ئینسان زۆر خەمی لێ دەخوات کە پیر دەبێت، دوو شتـن: 1️⃣ئەوەی دەبوو پشتگوێی بخات بەڵام زۆر گرنگی پێ دا، 2️⃣ئەوەشی دەبوو زۆر بە گرنگییەوە لێی بڕوانێت کەچی ئیھمالی کرد دوور لە قسەو وشەی توێکڵدارو قەبە یەک شت بکە بە یاسا: کاتت کەمە، ژیان کورتە، #خەییام گوتەنی [کاروانی ژیان دە‌ئاژوێ ڕوو بە نەمان ••• هاکا من و تۆش دەبینەوە خەون و خەیاڵ]، کەواتە چەند ئەتوانی دەست بەو ئەزیزانەی چواردەورتەوە بگرەو لەبەر شتی دنیای مەیانڕەنجێنە، با پشکی شێری بەخشین و بەخشندەبوون و جوانی و باشی پەخشکردن ھەمیشە بەر تۆ بکەوێت بۆ بینینی تەواوی پۆستەکان سەردانی ئینستاگرامی یادگار فایەق بکە: Instagram.com/yadgarfayeq گەر پێشنیازیێکت ھەیە بۆ پۆدکاستەکانی داھاتوو بە کۆمێنت لە خوارەوەی پۆدکاستەکە دایبنێ یان لە رێگەی ئینستاگرامەوە ئاگادارمان بکەرەوە

Visit the podcast's native language site